دوای تێپەڕینی پێنج ساڵ لە دەستپێکرانی ناڕەزایەتیی ئاشتیانەی بەخەڵکی بەحرەین، تەوەرەکانی دیکەی تاوانکارییەکانی شای ئەم وڵاتە دەرکەوت.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی کەناڵی تەلەفزیۆنی لۆلۆ، دوای تێپەڕینی پێنج ساڵ لە دەستپێکرانی ناڕەزایەتیی ئاشتیانەی جەماوەری لە بەحرەین، سەنەدو بەڵگەیەکی نهێنی لە ڕێگەی ئیمەیلی "هیلاری کلینتۆن" وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا، دەرکەوت کە داگری زانیاریگەلێک ەبارەت بە دەست تێدابوونی حەمەد بن عیسا ئالی خەلیفە شای بەحرەین لەکوشتنی خۆپیشاندەرانی بەحرەینی لەسەر فەرمانی ڕاستەوخۆی ناوبراوە.
ئەم بەڵگەیە کە هی شازدەی مارسی دووهەزارویازدەیە ئاشکرای کرد کە شای بەحرەین فەرمانی کوشتنی خۆپیشاندەرانی داوە لە مەیدانی لۆلۆ .
لەم بەڵگەیە ڕاگەیەندراوە کە شای بەحرەین بەشێوەی تایبەت بە ڕاوێژکارانی سەربازیی عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیز ئالی سەعوود شای کۆچکردووی عەرەبستانی ڕاگەیاندبوو هێزی عەرەبستانی کە گەیشتوونەتە بەحرەین دەبێ بەنیازی کوشتنی خەڵک بەرەو ئەوان تەقە بکەن .
بەحرەین لە فڤرییەی ساڵی 2011ەوە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی ئاشتیانە بە دژی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە.
.....
300
٢٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٢٢
News ID: 788593
دوای تێپەڕینی پێنج ساڵ لە دەستپێکرانی ناڕەزایەتیی ئاشتیانەی بەخەڵکی بەحرەین، تەوەرەکانی دیکەی تاوانکارییەکانی شای ئەم وڵاتە دەرکەوت.